AP ١٤٠٥ جۆزەردان ١٥ ٢٢:٠٥

هێرش بۆ سەر ئێران شەڕ بۆ سەر ناوچەکانی دیکە درێژ دەکاتەوە

هێرش بۆ سەر ئێران شەڕ بۆ سەر ناوچەکانی دیکە درێژ دەکاتەوە

ڕاوێژکاری سەربازی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی دا لە هەر دەستدرێژییەکی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران ، شەڕ  درێژدەکرێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین ڕەزایی ڕاوێژکاری سەربازی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بەندە بە ڕەزامەندیی ئیدارەی ترامپ بە ئازادکردنی ٢٤ ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی بڵۆکەی تاران.

هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر دەستدرێژییەکە دەستپێبکاتەوە، ئەمریکا دەچێتە ناو ڕێگایەکی تاریکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست و دەبێت سەرۆک ترامپ ئەم بنبەستە بشکێنێت. تۆپەکە لە گۆڕەپانی خۆیدایە.

ڕەزایی ڕایگەیاند کە لە ئەگەری ئازادکردنی ئەم پارانە لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە "ئاسۆیەکی نوێ بۆ داهاتوو" بۆ ئێران و ئەمریکا دروست دەکات.

ئەگەر ترامپ بیەوێت لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێکەوتن، ئەم ٢٤ ملیار دۆلارە تاقیکردنەوەی متمانەیە کە ئێران دەیەوێت لەگەڵ ترامپ هەیبێت.

ئەمە تاقیکردنەوەیەکە کە ئەمریکا دەبێت تێپەڕێت و ڕێگاکە دەکرێتەوە. ئەمە پارەی ئێرانە نەک ئەمریکا.

هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەمریکا دەست بە ململانێکان بکاتەوە، ئێران شەڕەکە دەباتە دەرەوەی کەنداوی فارس و پێدەچێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە گەرووی هورمزەوە تا زەریای هیند و گەرووی باب ئەلمەندەب و دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست فراوانتر بکات.

ڕەزایی وتی: ئێمە ڕەهەندێکی تر بۆ شەڕەکە زیاد دەکەین بە هێرشکردنە سەر بنکە ئەمریکییەکانی دیکە کە تا ئێستا هێرشمان کردوونەتە سەر، بێگومان ئەگەری ڕوودانی شەڕ کەمە.

سەبارەت بە ئەگەری دیدارێکی ترامپ و ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە: “ئەمە ڕوونادات، لە ئێستادا لە قۆناغی یەکەمی دانوستانداین و ترامپ دانوستانەکانی گەیاندووەتە وەستان، ئەمە ڕوونادات”.

سەبارەت بە گەرووی هورمز، ڕەزایی هەروەها ڕایگەیاندووە، ئێران و عومان سەروەری ئەم ڕێڕەوی ئاوییە سەرەکییەیان هەیە، کە یەک لەسەر پێنجی نەوت و گازی سروشتی شلکراوی جیهان پێش شەڕەکە تێیدا تێپەڕیوە و هەر بۆیە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن.

ئێران پارەی چاککردنەوە وەردەگرێت چونکە نابێت تێچووی بەڕێوەبردنی گەرووەکە لە ئەستۆ بگرێت.

News ID 59643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha